بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۵ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی حەج چوونە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.
وتیشیان: حەج گۆڕەپانێکی کردەوەییە کە تێکڵاوی دین و سیاسەت، دنیا و دواڕۆژ، مادی ومەعنەوی نیشان دەدات.
ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: مەکە هی هەموو موسڵمانانە. نابێت کەس وابزانێت دەتوانێ هەر جۆرێک حەز دەکات دەتوانێ لەم نیشتمانەدا بجووڵێتەوە. هەموو موسڵمانان بەرانبەر مەکە و مەدینە یەکسانن و مافی یەکسانیان هەیە. ئەوانەی دەڵێن سیاسەت لە ئیسلام جودایە، لە ئیسلام تێنەگەیشتوون.
وتیشیان : ئەمرۆ جیهانی ئیسلام پیویستی بە یەک دەنگی هەیە.دووبەرەکی قەدەغەیە، چونکوو دوژمن تەرکیزی کردووەتە سەری.
ئەوەشیان وت کە دوژمن لە لایەکەوە گوشار دەخاتە سەر یەمەن ، فەلەستین و سیاسەتێکی شەیتانی داڕشتووە کە ناوی لێنراوە مامەڵەی سەدە. هەڵبەت دەبێ بزانن کە ئەم سیاسەتە هەرگیز نایەتە دی.
ڕاشیانگەیاند کە بە کوێری چاوی بەرپرسانی ئەمریکا پرسی فەلەستین لە بیر ناکرێت و شاری بەیتولموقەدەس پایتەختی فەلەستین دەمێنێتەوە. ئەم خەونە کە دیویانە کە شاری بەیتولموقەدەس دەکەوێتە دەستی زایۆنییەکان، غەڵەتی بێ جێیە و ئەمە نایێتە دی و گەلی فەلەستین خۆڕاگرن.